fbpx
ku
چوونه ژوورەوه
ku

پرسیارەکانی زۆر ڕووداو

وەڵامی خێرا لە تیمی پشتیوانی هاوڕێ، ئاگادار و شارەزامان بگرن

فۆرێکس چییە؟

بازاڕی فۆرێکس بازاڕێکە کە لەوێ گۆڕینەوەی دراوە دەکرێت. لەم گۆڕانەوە هەمووی بانکەکانی جیهان، هێندەکانی ماڵی، شیرکەتەکانی گەورە، دەوڵەتەکان، شیرکەتەکانی وەبەرهێنان، شیرکەتەکانی بیمە، شیرکەتەکانی دەرکردە و ئیراد و … بوونیان هەیە. بۆ ئاشنایی لە گەڵ فۆرێکس هەر وەها کە دەزانن بازاڕی دراوە شوێنێکە کە لەوێدا دراوە مامەڵە دەکرێت. دراوەکان بۆ زۆربەی خەڵک لە جیهاندا گرنگن، دەسەڵاتیان لە سەر بێت یان نە، چلۆن کە بۆ کردنی بازرگانی یابانی دەبێت گۆڕینەوەی دراوە بکرێت. ئەگەر لە ئەمریکا ببن و بتانەوێت بەرهەم لە فەڕانسە بهێنن، دەبێت پارەی گرێبەست بە یۆرۆ بدەن. یەکێک لە ڕۆخسارەکانی تایبەتی ئەم بازاڕە جیهانیە کە فۆرێکسی ناوە ئەوەیە کە هیچ بازاڕێکی ناوەندی بۆ گۆڕانەوەی دراوەی یابانی نییە. لە جێگای ئەوەدا، بازرگانی دراوە بە شێوەی ئەلکترۆنی دەکرێت، واتا تەواوی مامەڵەکان لە ڕێگای تۆڕی کۆمپیۆتەری ناوەندی بازرگانان نە لە ڕێگای مامەڵەیێکی ئاورجەم بەڵکو لە تەواوی جیهاندا دەکرێت. بازاڕ بە شێوازی ٢٤ کاتژمێرە لە ڕۆژ، پێنج ڕۆژ و نیو لە حەفتەدا کراوەیە و دراوەکان لە ناوەندی لەندەن، نیۆیۆرک، تۆکیۆ، زووریخ، فرەنکفۆرت، هۆنگ کۆنگ، سەنگاپوور، پاریس و سیدنی لە تەواوی جیهان مامەڵە دەکرێت. هەر هەریمی کات، واتای ئەوەیە کە داخستنی بازاڕ لە ئەمریکا، بازاڕی فۆرێکس لە تۆکیۆ و هۆنگ کۆنگ دەست پێدەکات. لەوڕۆ بازاڕی فۆرێکس لە هەر کاتژمێری شەو و ڕۆژ چالاک بێت و نرخی دراوە یەکسەر دەگۆڕێت.

چلۆن دەتوانن لە فۆرێکس پارە قازانج بکەن؟

سەرەو چوون و خوار هاتنی دۆخی دراوەکان بە پێی یەکتر جێگایێک بۆ مامەڵەگەرانی تەواوی جیهان بەرهەم دێنێت تا بە گرتنی لەرینەوە، داهاتیان بێت. هەروەها کە لە بازاڕی ڕاستەقینە دەتوانن لە هەر کاتدا دۆلار (یان دیکەی دراوەکانی جیهان) بکڕن و لە کاتی مناسب بیفرۆشن و داهاتتان بێت، لە فۆرێکسیشدا دەتوانن بە زانیاری و بە کار هێنانی ئامرازەکان و شیکاریە تەکنیکاڵ و فاندامێنتاڵ، داهاتی خۆتان زیاد بکەن.

پرۆسەی تۆمار کردن لە فۆرێکس چلۆنە؟

بۆ چوونە سەر لە بازاڕەکانی جیهانی و ئیش کردن لە بازاڕی فۆرێکسدا، دەبێت سەرەتا برۆکەری مناسب و یاسایی هەڵبژێرن و هەژماری خۆتان بکەنەوە.

بەڵگەنامەی پێویست بۆ کردنەوەی هەژماری فۆرێکس چییە؟

  • بۆ کردنەوەی هەژمار ئەم بڕگانە پێویستە:
  • ناو و پاش ناوی ڕاستەقینەی خۆتان
  • ئیمەیلی چالاک
  • ژمارە تەلەفۆنی چالاک
  • وێنەیک لە پاسپۆرت، ناسنامە یان کارتی نیشتمانی

ئەرکی برۆکەر چییە؟

کەسانێک کە لە بازاڕی بۆرسەیان هەیە، دەزانن کە کڕین و فرۆشتنی پشکەی شیرکەتەکان بە بێ فەرمانبەری یاسایی نەشیاوە. برۆکەر لە بازاڕی جیهانی (بریتین لە فۆرێکس) وەکوو فەرمانبەرە و ئەرکی ساکار کردنی مامەڵە کردنی ترەیدەرەکانە. برۆکەر بە دابین کردنی خزمەتە جۆربەجۆرەکان وەکوو پردێک لە نێوانی کڕیاران و فرۆشیارەکان ئیش دەکات.

فۆرێکس لە کوییە؟

فۆرێکس یەک سیستمی ئۆنڵاینی ناوەندی وڵاتەکانە بۆ دیار کردنی کاتی دۆخی دراوەکان بە پێی یەکتر. ئەم سیستمە ئۆنڵاینە، شوێنێکی فیزیایی نییە و لە سەرتاسەری جیهان لە بەر دەستە.

چ کەسێک یان فەرمانگەیێک نرخی گۆڕینەوەی دراوەکان لە فۆرێکس دیار دەکات؟

دۆخی دراوەکانی جۆربەجۆر بە پێی یەکتر یان Foreign Exchange Rate بە پێی پیشاندان و داوا کردنی کاتی دیار کراوە و هیچ دەزگایێک بەرپرسی دیار کردنی نرخ نییە. هەروەها کە نرخی دۆلار لە بازاڕ بە پێی قەدەری داخواز دەتوانێت زیاد یان کەم ببێتەوە، دۆخی دراوەی وڵاتەکانی جیهان بە پێی قەدەری داخواز، دەلەرێتەوە.

کاتی کاری فۆرێکس چییە؟

لە ٢٤ کاتژمێری شەو و ڕۆژدا ئەم ئیمکانەتان هەیە کە لە بازاڕدا مامەڵە بکەن. دەلیلی ئەوەیە لانیکەم یەک بانک لە شوێنێک لە دۆنیادا لە کاتی کاری خۆیە و لە حاڵی گۆڕانەوەی دراوەیە.

مێتاترەیدەر چییە؟

مێتاترەیدەر سۆفت¬ڤێرێکە کە مامەڵەگەرەکان دەتوانن بە کاری بێنن، لە بازاڕی جیهانی (بریتین لە فۆرێکس) مامەڵە بکەن. ئەم سۆفت¬ڤێرە بە سێرڤێرە بە هێزەکانی برۆکەر پەیوەندیدارە و نرخەکان لە هەمان کاتدا ڕادەگەینن. ترەیدەرەکان بە زانینی نرخی کاتی جۆربەجۆر، لە کاتی گۆنجاو دەتوانن بچنە سەر مامەڵەکان و کڕین و فرۆشتن بکەن.

لوومی مامەڵەکردن (Leverage) چییە؟

لیڤرەیجی مامەڵەکردن ئەم ئیمکانەتان پێ ئەدەات کە زیاتر لە پارەی خۆتان مامەڵە بکەن. لیڤرەیج وەکوو شمشێری دوو دەڤەرە. ئەگەر درووس بە کاری بهێنن دەتوانن بە چاکی قازانج بکەن. بەڵام ئەگەر درووس بە کار نەیێت دەبێتە هۆی زەرەر. لەوێ کە گۆڕینی نرخی بەرامبەری دراوەکان لە بازاڕی فۆرێکس، ڕۆژانە دەوری سەدا یەکە ١٪، کە دەبێت مامەڵەگەران و وەبەرهێنەران ورد مەیلی مامەڵەکردنیان لە بازاڕدا نیەبێت. لە بەر ئەوەی کە ئەگەر بتوانن بە کردنە مامەڵەی مناسب لە ئانی خۆیدا تەواوی ئەم گۆڕینەوەی نرخە بە سووی خۆیان هەبێت لە ڕۆژدا لانیزۆر سەدا یەک سووی دەبێت کە بۆ سەرمایەی کەم نرخێکی زۆر کەمی هەیە. لەو ڕوو لە بازاڕی گۆڕانی ماناییک بە ناو ئیحتۆباری بەرازە یان Leverage باس دەکرێت.

لۆت چییە؟

Contract Size حەجمی گرێبەستی یەک مامەڵە لە بازاڕی گۆڕینەوەی دراوەیە. پیوانی گرێبەستەکان بە وشەی Amount یان Lot دەکرێت. لە Amount حەجمی مامەڵە بە دراوەی پایە یان ئەسڵی دەپێورێت و لۆت Lot یەکینەی حەجمی مامەڵەیە.

ڕێگولاتۆری برۆکەر چییە؟

تەواوی وڵاتەکانی جیهان یاسای قۆرسیان لە بازاڕی ماڵیدا هەیە. لەوێ کە برۆکەرەکان ڕاستەوخۆ لە گەڵ دەسمایەی مامەڵەگەران ە پەیوەندیدان، دەبێت لە ژێر چاوی دەزگاکانی یاساییدا بن. هەروەها کە فەرمانبەرەکانی بۆرسەش دەبێت بڕوانامەی خۆیان لە دەزگاکانی ماڵی وەربگرن. بەم بڕوانامە ڕێگولاتۆری دەڵێین.

ئەندیکاتۆری فۆرێکس چییە؟

یەکێک لە ڕێگاکانی شیکاری و پێش¬بینی ترێندی بازاڕ، بە کار هێنانی ئەندیکاتۆرەکانە. ئەندیکاتۆر لە ئامرازەکانی شیکاری تەکنیکاڵە کە هەر یەک بە پێی ڕێژەی ماتماتیکی تایبەت دابین کراوە. ترەیدەرەکان بە پێی ستراتێژی مامەڵەکردنی خۆیان و بە کار هێنانی یەک یان چەن ئەندیکاتۆر، ترێندەکان بناسن و لە کاتی گۆنجاو دەچنە سەر کڕین و فرۆشتن.

کۆپی ترەیدینگ چییە؟

هەندێک لە برۆکەرەکانی جیهانی، ئیمکانی کۆپی ترەید کردن بۆ بەکار هێنەرانی خۆ دابین کردوە. کاتێک کە لە مامەڵەکانی خۆتان شارەزا دەبن و سوو بەدەست دێنن، دەتوانن مامەڵەکانی ئەو کەسە بە کار بێنن و کۆپی ترەیدینگ بکەن و وەکوو ئەو بچنە سەر مامەڵەکان.

کاڵ بوون واتای چییە؟

کاتێک کە مامەڵەی کراوەتان دەچیتە ناو زەرەر لە ئیکویتی هەژمارەکەتان زیاتر بێت، برۆکەر هەژمارەکاتان دادەخات. بەم داخستنی هەژماری مامەڵەکردنە (سفر بوونی ئیکویتی) کاڵ بوون دەگۆترێت.

لە بەر چی هەژماری ترەیدەرەکان کاڵ دەبێت؟

کاڵ بوونی هەژمار بە هۆی دەسمایەی کەم یان بە کار هێنانی لیڤرەیجی سەرەوە ڕوو ئەدات. کاتێک کە گراف (جووت دراوەکان یان بەرهەمەکان) تووشی لەرینەوە دەبن، ئەگەر لیڤرەیجی سەرەوە بە کار بێنن، ئیکویتی بە خێرایی دەبێتە سفر و هەژمارەکەتان کاڵ دەبێت.

مێتاترەیدەری ٥ چاکترە یان مێتاترەیدەری ٤؟

مێتاترەیدەری ٥ ڤێرژنی نوێتری مێتاترەیدەری ٤. هەر دوو پلەتفۆرم لە ڕێگای شیرکەتی مێتاکۆت دابین کراوە. هەندێک لە ترەیدەرەکان وا دەڵێن کە MT4بۆ مامەڵە کردن چاکترە بەڵام لە ڕاستیدا MT5 نوێ ترە و ئیمکانی زیاتر ئەدات.
Privacy Settings
We use cookies to enhance your experience while using our website. If you are using our Services via a browser you can restrict, block or remove cookies through your web browser settings. We also use content and scripts from third parties that may use tracking technologies. You can selectively provide your consent below to allow such third party embeds. For complete information about the cookies we use, data we collect and how we process them, please check our Privacy Policy Privacy Settings
Youtube
Consent to display content from - Youtube
Vimeo
Consent to display content from - Vimeo
Google Maps
Consent to display content from - Google
Spotify
Consent to display content from - Spotify
Sound Cloud
Consent to display content from - Sound
خۆ تومار کردن
چوونه ژوورەوه